نیشانەکانی دوو گیانی بە منداڵی دووانە

PM:12:18:26/10/2017
كورد میدیا:
زۆرکات خانمان دووگیانن بەڵام نازانن کە دووگیانن بە دوانە، بەڵام چەند نیشانیەک دەری دەخات کە دووگیانیەکە دوانەیە.

ئەو خانمانەی بە منداڵی دوانە دووگیانن هەست بەم نیشانانە دەكەن :

1- دڵتێكهەڵاتنێكی زیاتر لە ئاستی سروشتی بە تایبەت لەسەرەتای ڕۆژەكانی دووگیانیدا .

2- لەسەرەتای ڕۆژەكانی دووگیانی ئارەزووی خواردنی هیچ خۆراكێك ناكەیت ئەگەر لە پێشتردا زۆریش ئارەزووت كردبێت .

3- هەستكردن بە ئازارێكی زۆر لە ناوچەی سنگ و مەمكدا .

4- بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی "HCG" لە جەستەدا .

بۆ دڵنیابوون لەوەی بە منداڵی دوانە دووگیانیت پێویستە لەسەرت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەیت .

- سۆنەر : یەكێك دەبێت لەو ڕێگایانەی ئەوەت بۆ ئاشكرا دەكات چەند منداڵ لەسكتدابە .

- ئەوكاتەش كە پزیشكی پسپۆڕ پشكنین بۆ لێدانەكانی دڵی منداڵەكەت دەكات و گوێبیستی لێدانی دڵی دوو كۆرپە دەبێت.

ئەو خانمانەی تەمەنیان سەروو 30 ساڵە ئەگەری دووگیان بونیان بە منداڵی دوانە زۆر دەبێت .