ئەو خانمانە کامانەن کە پیاوان هەرگیز ناتوانن لە بیریان بکەن

PM:01:00:25/10/2017
پیاوان لە ژیانیاندا زۆر ئافرەت دەناسن، هەریەکەیان تایبەندمەندی خۆی هەیە، بەڵام جۆرێک لە خانمان هەن، هەرگیز پیاوان ناتوانن لە بیریان بکەن و بەردەوام لە بیرەوەریاندا دەمێننەوە.

ئەو خانمانەش ئەمانەن:

* ئافرەتێک کە لە هەموو ڕوویەکەوە خانمێتی خۆی بپارێزێت، بەسۆز و میهرەبان و شیک و ناسک بێت.

* ئافرەتی دادپەروەر، واتە بە خێرای بڕیاڕ نادات و بەباشی بیردەکاتەوە تا دادپەروەر بێت.

* ئافرەتی بەقەناعەت، واتە گرنگی بە بواری ماددی نادات، بەشێوازێکی ڕێکوپێک بیر لە داهاتوو دەکاتەوە.

* ئافرەتی هێور و لەسەرخۆ، واتە گوێگرە و خێرا توڕە نابێت، بەباشی بیر دەکاتەوە و لەسەرخۆ وەڵامەکان دەداتەوە.

* ئافرەتێک کە پشتی پیاوی خۆشەویست و هاوژیانی بگرێت و هەمیشە پشتیوانی بێت.