رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی‌ جیهانی وه‌رگرت

PM:10:57:23/10/2017
كورد میدیا:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پۆرتوگالی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ریال مه‌دریدی‌ خه‌ڵاتی‌ باشترین یاریزانی‌ ساڵی‌ برده‌وه‌ .

ئه‌مشه‌و له‌ له‌نده‌ن، خه‌ڵاته‌كانی‌ فیدراسیۆنی‌ تۆپی‌ پێی‌ جیهان ناسراو به‌ THE BEST ئاشكرا كران و بۆ دووه‌م ساڵی‌ له‌سه‌ر یه‌ك رۆناڵدۆ بووه‌ باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستی‌ پیاوان و پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ مێسی‌ و نه‌یمار كه‌وت .

رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو زۆرترین نازناوی بردووەتەوە، کە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، جامی سوپەری ئەوروپا، خولی ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیا، ئەمە جگە لە رۆڵی گەورەی ئەو یاریزانە بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال، ئەمەش هەلی بردنەوەی خەڵاتەکەی بۆ ئەو یاریزانە زیاترکرد

له‌سه‌ر ئاستی‌ راهێنه‌رانیش ، زینه‌دین زیدانی‌ فه‌ره‌نسی‌ خه‌ڵاتی‌ باشترین راهێنه‌ری‌ پێبه‌خشرا.



خه‌ڵاتی‌  باشترین گۆڵپارێزیش به‌ر جیانلویجی‌ بۆفۆنی‌ گۆڵپارێزی‌ یانه‌ی‌ یۆڤێنتۆسی‌ ئیتاڵی‌ كه‌وت .


خه‌ڵاتی‌ باشترین یاریزانی‌ كچانیش به‌ر لیكا مارتینزی‌ هۆڵه‌ندای‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ بارسێلۆنای‌ ئیسپانی‌ كه‌وت.

خه‌ڵاتی‌ جوانترین گۆڵیش  به‌ به‌ ئۆلیڤێ جیرۆی‌ فه‌ره‌نسی‌ و یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ ئینگلیزی‌ كه‌وت .


هاوكات خه‌ڵاتی‌ باشترین هاندەر یەکێکی دیکە بوو  لە خەڵاتەکان کە لەرێگەی دەنگدانەوە لەسەر ماڵپەری فیفا دیاریكراو خه‌ڵاته‌كه‌ به‌خشرا به‌ هانده‌رانی‌  یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی.