مەترسیەکانی حەبی دابەزاندنی کێش بزانە

PM:12:51:23/10/2017
كورد میدیا:
هەندێک کەس بەهۆی گرفتی کێشەی قەڵەویە پەنا دەبەنە بەر حەبی دابەزاندنی کێش، بێ ئەوەی زانیاریان هەبێت لەسەر زیان مەترسیەکانی.


مەترسیەکانی حەبی دابەزاندنی کێش:


  .1ئه‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌ی بۆ دابه‌زینی كێش به‌كارده‌هێندرێن، ده‌بنه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفت، حه‌بی لاوازكه‌ر كه‌ چه‌وری ده‌توێنێته‌وه‌ هه‌ڵگری مادده‌ی "ئیفدرا"یه‌، كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ جوڵێنه‌رێكی به‌هێزه‌ له‌ده‌ماره‌كاندا، له‌ڕاستیدا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وی ئاو نه‌ك چه‌وری، بۆیه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی درێژخایه‌ن نابن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌جه‌سته‌دا ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونی ده‌م و كه‌مخه‌وی و به‌رزكردنه‌ه‌ی گۆشاری خوێن و له‌ ئاكامدا جه‌ڵته‌ی دڵ.

 .2
ئه‌و حه‌ب و ده‌رمانانه‌ ده‌بنه‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك هه‌ستی خواردن سه‌ركوت ده‌كه‌ن و جه‌سته‌ له‌ مادده‌ بژێنه‌ر و پێویسته‌كان بێبه‌ش ده‌بێت و له‌ ئاكامدا ده‌بێته‌ هۆی قه‌بزی و گوشاری خوێن و خه‌واڵوویی و ته‌ندروستی نه‌گونجاو.

 
3.جگه‌ر تووشی زیان ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و حه‌بانه‌ ناهێڵن چه‌وری له‌جه‌سته‌دا هه‌رس بكرێت و جه‌سته‌ ئه‌و چه‌وریانه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر.

 .5
به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ ته‌نیا پاره‌ به‌فیڕۆدانه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و حه‌بانه‌ كورتخایه‌نن و كاتێك جه‌سته‌ خووی پێوه‌ده‌گرێت، ئیتر كاریگه‌ری نامێنێت.