یه‌كێتی نوێترین زانیاریی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح ئاشكراده‌كات

PM:08:21:22/10/2017
كورد میدیا:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان ئاشكرایده‌كات كه‌ حزبه‌كه‌ی‌ پێی خۆشه‌ به‌رهه‌م ساڵح بگه‌ڕێته‌وه‌ و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنێكیان قبوڵكردبێت بۆ راده‌ستكردنی‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی‌ تری ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ سوپای‌ عیراق.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە بارەگای مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو، فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رەتیكردەوە كە ئەو 38 سەركردایەتیەی یەكێتی رەزامەند بووبێتن بە رادەستكردنی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بەهێزە عیراقییەكان.

لەو كۆنگرەیەدا كە هەریەك لە سامان گەرمیانی، هەڵۆ پێنجوێنی، سیروان كوێخا نەجم و لیوا چەتۆ ئامادەیی بوون، ئەسەسەرد رایگەیاند: پێمانخۆشە د.بەرهەم ساڵح بگەڕێتەوەو بۆ ئەوەش گفتوگۆ كراوەو هیچ كێشەیەك لەئارادا نیەو بەپێویستیشی زانی كە هەموو لایەنەكان گفتوگۆی یەكڕیز بكەن بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەكەو باشترین بژاردەش هەڵبژێرن.

راشیگه‌یاند: پێكهێنانی حكومەتی رزگاری نیشتمانی یەكێكە لەبژاردەكان و یەكێتیش وەك هەموو لایەنەكان بەشداری هەر گفتوگۆیەكە.

وتیشی: هەركاتێك وڵاتان توشی قەیرانێكی لەمشێوەیەی هەرێم دەبن پەنا بۆ پێكهێنانی حكومەتی رزگاری نیشتمانی دەبەن.


زۆرترین خوێنراو‌