ئەم ئازارە نیشانەی مردنی پێش وەختەیە

PM:03:31:22/10/2017
كورد میدیا:
بە گوێرەی توێژینەوەیەك لە زانکۆی سیدنی لە وڵاتی ئوستوڕاڵیا کە ماڵپەڕی huffpost ئاماژەی پێکردووە، ئازاری پشت کە هەندێك کەس بە ئازارێکی ئاسایی وەریدەگرن، لەوانەیە نیشانەیەك بێت بۆ حاڵەتێکی زۆر مەترسیدار.

 بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیەی کە ڕۆژنامەی European Journal of Pain بڵاویکردوەتەوە، ئەو کەسانەی کە ئازاری بەردەوام و دریژخایەنی پشتیان هەیە، ئەگەری مردنی پێشوەختیان بە ڕێژەی %١٣ زیاترە بە هەر هۆکارێك بێت.

بۆیە ئەم ئەنجامانە ئەوە دەردەخەن کە ئازاری پشت دەبێت بە هەند وەربگیردرێت، و تەنها بە ئازارێکی ئاسایی دانەندریت کە دەبێتە هۆی بیزاربوون.

باولو بافیریرا، توێژەری سەرەکی لە توێژینەوەکەدا وتی"ئەم ئەنجامانە وردبوونەوەیەکی زیاتریان دەوێت سەرەڕای ئەوەی کە بینراوە پەیوەندییەك هەیە لە نێوان ئازاری پشت و ڕێژەی مردن بەڵام ئێمە تا ئێستا هۆکارەکانی نازانین".

گروپی توێژەران بەهیوان کە بتوانن لە پەیوەندی نێوان مردن و ئازاری پشت تێبگەن، و ماسیۆ فراندیز، سەرۆکی لیژنەی تویژەرانی تویژینەوەکە وتی"دەبێت ئازاری پشت بە جدی وەربگیردرێت وەك نەخۆشییەکی درێژخایەن، و بزاندرێت کە کاریگەری لەسەر درێژی تەمەن دەبێت".