چۆنێتی ئامادەکردنی شروبی

PM:02:20:22/10/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی شروبی کارێکی ئاسانە و زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات.

پێداویستەیەکان:

- یەك كوپ شەكر 
- دوو كوپ ئاو 
- نیو كەوچكی چا یان كەمتر ڕەنگی سووری خۆراكی 
- یەك كەوچكی چێشت ئاوی گوڵاو 
- یەك كەوچكی چێشت ئاوی لیمۆ 

هەنگاوەكانی ئامادەكردن :

شەكر و  ئاو ڕەنگەكە و ئاوی گوڵاو هەمووی بەیەكەوە تێكەڵاو بكە و بیخەرە ناو قابلەمەیەكەوە و بیخەرە سەر ئاگر  هەتا ئەو كاتەی دەكوڵێت و كەف دەكات دواتر ئاوی لیمۆكەی تێبكە هەتا ئەو كاتەی كەمێك خەست دەبێتەوە دواتر سینیەك ئارد دابنێ و بەبنی ژێژ پیاڵەیەك لەسەر سینیە ئاردەكە جێگە بۆ شروبیەكە بكەرەوە و شیلەكە ووردە ووردە بخەرە ناو ئاردەكەوە و دای بنێ بۆ ماوەی نیو كاتژمێر هەتا سارد دەبێتەوە دواتر دەتوانی پێشكەشی بكەیت .