حكومەتی عێراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسێكی باڵای پارتی دەردەكات

PM:02:04:22/10/2017
كورد میدیا:
دەستەی نەزاهەی عێراق ئاشكرای دەكات، فەرمانی گرتن و پشكنین بۆ سەرۆك ئەركانی پێشوی سوپای عێراق دەردەكات.

دەستەی نەزاهەی عێراق، بەپێی مادەی (340) لەیاسای سزادانی عێراق فەرمانی دەستگیر كردن بۆ (بابكر بدر خان شوكت) ناسراو بە(بابەكر زێباری) سوپاسالاری پێشوی عێراق لە پشكی (پارتی دیموكراتی كوردستان) كە دادوەر بڕیاری داوە دەچووە و داوادەكات زێباری دستگیر بكرێت و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

سەبارەت بە هۆكاری فەرمانەكەش ئاماژە بەوە دراوە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارە بە زیان پێگەیاندنی كەل و پەلە سەربازیەكانی سەنگەرەكان كە ئێستا كاریان پێدەكات.

هاوكات ئاماژە بەوەش دراوە، بەپێی فەرمانەكە ناوبراو دەستی بەسەر كۆمەڵێك كەل و پەلی سەربازیدا گرتوە كە پێكهاتوون لە (7 ئۆتۆمبێل) كە موڵكی وەزارەتی بەرگریی عێراقە.

لەمادەی 340ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووە" هەركەسێك موڵك و ماڵی دەوڵەت زیان پێبگەیەنێت، بەشێوەیەكی مەبەستدار، سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت كە ماوەكەی لە 7 ساڵ كەمتر نەبێت".


زۆرترین خوێنراو‌