حەیدەر عەبادی پرۆژەیەكی نوێی ڕاگەیاند

PM:08:10:21/10/2017
كورد میدیا:
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵبوونی دەوڵەتان بەململانێكانی نێوان خۆیان و وەبەرنەهێنانی سەرچاوەكانیان بەشێوەیەكی باش رۆڵی ئەو وڵاتانە لەئاستی هەرێمی و جیهانیدا پەراوێزخستووە.

حەیدەر عەبای، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی پێشكەكشردنی وتارێكدا ڕایگەیاند"پەیوەندیە سیاسییەكانمان لەگەڵ دەوڵەتان و گەلان لەسەر چەند بنەمایەك رێكدەخەین، ململانێكانی ناوچەكە كارەسات و ماڵوێرانی و، لەدەستدانی توانا مرۆییەكانی بۆ گەلانی ناوچەكە هێناوەو، بووەتە بەربەست لەبەردەم گەشەسەندن و پێشكەوتنی وڵاتان".

عەبادی جەختی لەوە كردەوە، سەرقاڵبوونی دەوڵەتان بەململانێكانی نێوان خۆیان و وەبەرنەهێنانی سەرچاوەكانیان بەشێوەیەكی باش رۆڵی ئەو وڵاتانە لەئاستی هەرێمی و جیهانیدا پەراوێزخستووە.

هاوكات ئاماژەی بەوەدا، پێویستە دەسەڵاتی فیدڕاڵی لەهەموو ناوچەكانی عێراقدا بچەسپێت و وتیشی"هێزە ئەمنییەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك چوونەتە ناو كەركوكەوەو، سەروماڵیانیان پاراستووە".

هەر لە وتارەكەیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق، پرۆژەیەكی بۆ چەسپاندنی ئارامی لەناوچەكە ڕاگەیاند و وتی"پرۆژەكە جەخت لەسەر چەسپاندنی دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵ، لەسەرانسەری عێراق دەكاتەوە، دەتوانێت پەیوەندیەكی توندوتۆڵ لەنێوان گەلانی عێراق دروست بكات".


زۆرترین خوێنراو‌