ئەردۆغان ڕەخنەی توند لە تڕەمپ دەگرێت

PM:07:39:21/10/2017
كورد میدیا:
سەركۆماری توركیا لەڕێگەی وتارێكەوە، بەسەرۆكای ئەمریكا دەڵێت"ئیمە ناتوانین وەك ئێوە دەرگا بە ڕووی مرۆڤەكاندا دابخەین".

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، (رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا لەمیانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی كردنەوەی شورای شارستانییەتی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئیبن خەلدون، وتویەتی"هەرگیز موسڵمانان ئامرازی شارستانییەتەكان، كولتوور باوەڕەكانی دیكە و بازاڕی ساغكردنەوە و گۆڕەپانی تاقیكردنەوە نین".

ئەرۆدغان باسیلەوەش كردوە، ئەگەر ئێستا شتێكی لەمجۆرە هەبێت بە تیرۆر لە جیهانی ئیسلامیدا، بە دواكەوتوویی و شەڕی مەزهەبگەرایی و ململانێی سیاسیی یەك چركەساتیش بە خۆشی كات بەسەربردن لە ئێمە حەرامە.

هەروەها وتویەتی"ئەو ناخۆشیانەی ئەمڕۆ لە سووریا، عێراق، لیبیا، یەمەن، سۆماڵ روودەدا و لە رابردوویەكەی نزیكدا لە بەڵقان، قەفقاس و پێشتریش لە هەموو ئاسیا روویانداوە وەك موسڵمان هۆكارەكەی ئێمەین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەكەیدا رەخنەی لە (دۆناڵد تڕەمپ) گرتوە و دەڵێت"بەرێز ترەمپ، بە بیروباوەڕی من هەڵسەنگاندنی مەدەنییەت پێكهاتەناییە، ئێمە وەك ئێوە ناتوانین لەبەر جیاوازی بیركردنەوە دەرگا بەڕووی مرۆڤەكان دابخەین".

هەر بەپێی ئەو ئاژانسە هەواڵیە، ئەردرغان وتشیەتی"ئەگەر بێت و ئەمریكا بیر لە دەركردنی موسڵمانەكان بكاتەوە لە وڵاتەكەی، كەوایە كێشەیەك هەیە، پێویستە سەرەتا ترەمپ لەسەر مێزی گفتوگۆ باس لەمە بكات، ئامانجی ئێمە خزمەتكردنی مرۆڤایەتییە، بەڵام وا دەبینم كە لە ئەمریكا وانیە هەر بۆیە سەردان بۆ ئەوێ كێشەی هەیە".

دەشڵێت"من 13 پاسەوانم هەیە و لەسەر بانگهێشتی دەوڵەتێك سەردانم كردوون، ئەوانە نە ئەمریكا دەناسن، نە دیتوویانە و نە پێ دەزانن و نە لێی دەزانن و، ئەگەر بەبێ ئامادەبوونیان بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەربكرێ، داوای لێبوردن دەكەم، من بە ئەم وڵاتە نالێم شارستانییەت".

هەر لە وتارەكەیدا، سەرۆككۆماری توركیا وتویەتی"من بانگێهشت دەكەی لە پاڵ پاسەوانەكانم، من سەركۆماری ووڵاتێكم لەوێ لەگەڵ هەڕەشە و لێدانی تیرۆریستان بەجێ دێڵی و پاسەوانەكانم (پێوستە لەو كاتە) ئامادەییان تێدا بێ، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ پاسەوانەكانی خێزانەكەشم دەردەكرێ، دادپەوەروەری بەم شێوەیە؟".