نەگۆڕینی فڵچەی دان مەترسیدارە

AM:11:09:21/10/2017
كورد میدیا:
هەندێكجار ڕەنگە بیرمان بچێتەوە كە كاتی ئەوە هاتووە فڵچەی ددانەكەت بگۆڕێت بەڵام ڕەنگە هەموومان لە مەترسی ئەو كارە تێنەگەین كە نەگۆڕینی فڵچەی ددان ناوبەناو چەندە زیانی هەیە.

پزیشكی پیسپۆڕی ددان ( ڕۆنا ئەسكەندەر ) كە خەڵاتی باشترین پزیشكی ددانی وەرگرتوە لە لەندەن لە ساڵی 2016 دا دەڵێت "نەگۆڕینی فڵچەی ددان بەشێوەیەكی بەردەوام و بەكارهێنانی ئەو فڵچەیە كە پڕە لە بەكتریا و ڤایرۆس مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەكات و هاوكات بەكارهێنانی فڵچەی كەسانی دیكە و دەست پیاهێنان بە فڵچەی ئەوانی دیكە هاوشێوەی ئەوە زیان و مەترسی دەبێت بۆ تەندروستی .

جگە لەوەش پێویستە چەند فلچەیەكی ددانی چەند كەسێك لە هەمان شوێندا دانەنرێت چونكە ئەمە یەكێكە لە ڕێگەكانی گواستنەوەی میكرۆب و ڤایرۆس لە فلچەیەكەوە بۆ دانەیەكی دیكە و تەنهها شۆردنی فڵچە بە ئاو فڵچەكە خاوێن ناكاتەوە لەبەر ئەوە پێویستە شەش مانگ جارێك فڵچەی ددان بگۆڕدرێت ، بەكارهێنانی فڵچەی كەسێكی دیكە بۆ شۆردنی ددان هۆكارە بۆ توشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی جگەر و تامێسك.