ئەگەر پیاوان حەبی مەنع بخۆن چیان لێ بەسەردێت؟

PM:04:07:19/10/2017
كورد میدیا:
لە دوای چەندین توێژینەوەی زانستی کە ئەنجامدراوە چی دەبێت ئەگەر پیاوان حەبی مەنعی دووگیان بوون بخۆن؟

دەرمانی حەبی مەنع لە لایەن خانمانەوە بەکاردەهەێنرێت بۆ ڕێگری لە مناڵبوون، بەڵام ئەگەر پیاوندا بەکاری بهێنن جیان لێدێت؟

لە دوای چەندین توێژینەوە دەرکەوتووە کە ئەگەر هاتوو بەشێوەیەكی بەبەرنامە ئەم جۆرە دەرمانە بخوات ئەوە لە جەستەیدا تێكڕای دەردانی هۆرمۆنی "پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین " زیاد دەكات و ئەم دوو هۆرمۆنەش  تایبەتە بە جەستەی خانمان و ئەوكاتەی ئەم دوو هۆرمۆنە لە جەستەی پیاواندا بەرز ببێتەوە ئەوە گۆڕانكاری دەرونی و فسیۆلۆجی ئاشكرا لە جەستەیدا هەست پێدەكات و هەست ناسك دەبنەوە هاوشێوەی ئافرەت وجگە لەوەش  بەرگری جەستەیات بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت و زۆر هەستیار دەبن لە بابەتی خۆشەویستیدا.
 
هەروەها دەبێتە هۆی لاوازی توانای سێكسی و هەڵئاوسانی مەمك بەهۆی زیادبوونی دەردانی هۆرمۆنی هەڵئاوسانی شانەكانی مەمك دوو نیشانەی دیكەی خواردنی ئەم جۆرە دەرمانەن لە لایەن پیاوانەوە جگە لەوەش تێكڕای مووی ڕوخسار و تەواوی جەستە كەمدەبێتەوە و زۆر خواردنی ئەم دەرمانە هۆكار دەبێت بۆ هەڵئاوسانی پرۆستات و توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات،  ئەم نیشانانە بەبەكارهێنانی دەرمانە جیاوازەكانی ڕێگری لە سكپڕی دەگۆڕێت .