مێسی بۆ جاری سێیەم دەبێتە باوک

PM:03:09:19/10/2017
كورد میدیا:
یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی"لیۆنێل میسی" بۆ جاری سێیەم دەبێتە باوک.

مێسی و هاوسەرەکەی لە ئێستادا خاوەنی دوو کوڕە، ناوبراو چاوەڕێی منداڵی سێیەمە و هاوسەرەکەی لە ئێستادا دووگیانە.


لیۆنێل مێسی لە ساڵی 1987 لە دایک بووەو یەکەم یاری خۆی بە درێسی بەرشەلۆنەوە لە ساڵی 2004 ئەنجامدا، سەرکەوتنەکانی تائێستا بەردەوامە و 30 نازناوی لە ماوەی 13 وەرزدا بەدەست هێناوە.