نیشانە سەرەتاییەکانی زەهایمەر چیە؟

PM:01:18:18/10/2017
كورد میدیا:
لە سەردەمی ئێستادا نەخۆشی زەهایمەر بووە بە یەکێک لە نەخۆشیە بەربڵاودەکان، کەسی توشبوو توانای بیرهاتنەوەی ناو و شێوەی كەسیان نامێنێت و ناتوانن شوێن و كەس بناسنەوە.

ئەمانە چەند نیشانەیەكی سەرەتایی توشبوون بەم نەخۆشیەیەن:

1- درەنگ فێر دەبن: یەكێك لە نیشانە سەرەتاییەكانی توشبوون بەم نەخۆشیە نەمانی توانای فێربوون و لاواز بوونی توانای مێشكە.

2- ترس: هەستكردنی بەردەوام بە ترس لە شوێن و خەڵك كاتێك مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە یەكێكی دیكەیە لە نیشانەكانی توشبوون بە زەهایمەر.

3- ئەو كەسانەی توشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئارەزووی ئەوە دەكەن تەنها بمێننەوە و نایانەوێت بەریەك كەوتنیان لەگەڵ دەوروبەریان زۆر بێت.

4- ناتوانن ئەوەی دەیانەوێت بیڵێن و دەریببڕن.

5- ئەو قسانەی دەیكەن چەند جارێك دوبارەی دەكەنەوە چونكە خۆیان شتەكانیان بیر دەچێتەوە وا دەزانن ئەو بابەتەیان بۆ كەسی بەرامبەر باس نەكردوە.

6- قورسە و ئاسان نیە بۆ كەسێك كە توشی زەهایمەر بوبێت وەك مرۆڤێكی ئاسایی كاری ڕۆژانەی خۆی بەجێ بگەیەنێت.

7- بەردەوام بێزارن و مێشكیان ئاڵۆزە و هەندێكجار ئاساین و لەپڕێكدا توڕە دەبن.

8- بیرچونەوە یەكێكە لە كێشە گەورەكەی توشبوانی زەهایمەر بەجۆرێك ناتوانن نزیكەكانی خۆیان بناسنەوە.