بافڵ تاڵه‌بانی‌ وه‌ڵامێكی تووندی بارزانی ده‌داته‌وه‌

PM:09:40:17/10/2017
كورد میدیا:
بافڵ تاڵه‌بانی‌، كوڕی‌ گه‌وره‌ی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ كۆچكردووی‌ یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان هێرشێكی تووند ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سعود بارزانی.

بافڵ تاڵه‌بانی‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "شێر لاناکاتەوە بۆ گریانی سەگ و ڕێووی کاتێک سەرقاڵی کاری خۆیەتی".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی له‌ رێگه‌ی‌ په‌یامێكی وتی "ئەوەی لە كەركووك رووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی چەند كەسێك لەنێو لایەنێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو. ئێستایش داكۆكی لەسەر پاراستنی یەكڕیزی و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و هێزە سیاسییەكان دەكەینەوە". 



زۆرترین خوێنراو‌