بەم خۆراکانە چەوری ورگت دابەزێنە

PM:02:02:16/10/2017
کورد میدیا:
کۆبونەوەی چەوری ورگ باوترین کێشەیە لە جیهاندا، کە هۆکارێکیشە بۆ دروست بوونی زۆر نەخۆشی.

چەند خۆراكێك هەیە كە چارەسەر دەبێت بۆكەمكردنەوەی چەوری زیاددەی وورگ لەوانەش:

1-قەلاس(شۆفان): یەكێكە لە بەروبومەكانی دانەوێڵە بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە و ڕێگری دەكات لە كۆبونەوەی چەوری زیادە لە وورگدا و هەستكردن بە تێربون زیاد دەكات.

2-بەرهەمەكانی شیر كە چەوری پێكهاتەیدا نەبێت : هۆكار دەبن بۆ تواندنەوەی چەوری زیادەی وورگ بۆ ئەوەش باشتر وایە لە ژەمە خۆراكەكانی ڕۆژانەدا بەرهەمەكانی شیر بخۆن.

3-بەردەوام قسە دەكرێت لەسەر ئەوەی هێلكە هۆكار دەبێت بۆ زیادكردنی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن یان كەمكردنەوەی ،بەڵام لەڕاستیدا هێلكە هۆكار دەبێت بۆ كەمبونەوەی چەوری وورگ و بڕێكی زۆر ئاسن و ڤیتامینەكان بەجەستە دەبەخشێت.