بە حەمام زەیتی سروشتی ببە بەخاوەنی قژێکی سەرنجڕاکێش

PM:03:14:15/10/2017
كورد میدیا:
خانمان له‌پێناو جوان ده‌ركه‌وتنی‌ قژیان دا حه‌مام زه‌یت پێویسته‌، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا بزانیت قژت له‌ كام جۆره‌، ئه‌وكات حه‌مام زه‌یتی تایبه‌تی‌ بۆ دروست بكه‌یت. ئێمه‌ لێره‌ چۆنێتی هه‌ردوو جۆری حه‌مام زه‌یت بۆ قژی چه‌ورو وشك بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ین.

حه‌مام زه‌یت بۆ قژی‌ وشك: به‌تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌و خانمانه‌ی‌، كه‌ قژیان زۆر وشكه‌ و قژیان تو‌وشی‌ مخۆركه‌ بووه‌.
 
به‌كارهێنانی‌ رۆنه‌ سروشتییه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ (رۆنی‌ زه‌یتون، رۆنی‌ گوێز، رۆنی‌ جوجوبا، رۆنی‌ میوه‌كان) ده‌بێته‌ هۆی‌ چاكبوونه‌وه‌ و به‌هێزبونی‌ سه‌رتاڵه‌كانی‌ قژ ‌و بریقه‌داری‌ ده‌كات، بۆئه‌مه‌ش پێویسته‌ رۆنه‌كه‌ كه‌مێك گه‌رم بكرێت‌و دواتر سه‌رتاڵی‌ قژه‌كه‌ی‌ پێ چه‌ور بكرێت ‌و بۆماوه‌ی‌ نیو كاتژمێر پێوه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌.
 
حه‌مام زه‌یت بۆ قژی‌ چه‌ور: بۆ ئه‌و خانمانه‌ی‌ كه‌ پێستی‌ سه‌ریان چه‌وره‌ و خاوێنی‌ پێوه‌ دیارنییه‌ و تاڵی‌ قژه‌كانیان باریك و بێهێز ده‌بینرێت، پێویسته‌ ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ی‌ بۆ به‌كاربهێنن، كه‌ پێكدێت له‌ (دوو په‌رداخ ئاو، یه‌ك كه‌وچكی‌ چێشت خوێ)، كه‌ پێویسته‌ به‌ باشی‌ تێكه‌ڵبكرێن‌و دواتر مه‌ساجی‌ سه‌ری‌ پێبكرێت ‌و  هه‌تا سه‌رتاڵی‌ قژیانی‌ پێ ته‌ڕبكه‌ن بۆ ماوه‌ی‌  15 خوله‌ك پێوه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌، له‌پاش ئه‌وه‌ش به‌ئاو بیشۆن.
 
خانمی‌ ئازیز له‌ئه‌نجامی‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ش پێستی‌ سه‌رت  رزگاری‌ ده‌بێت له‌چه‌وری‌ و  قژت خاوێن و پڕ ده‌رده‌كه‌وێ‌.
 
تێبینی‌: به‌كارهێنانی‌ شیری‌ مانگا كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ چه‌وری‌ قژ.