نوێترین زانیاری لەسەر جیابوونەوەی شاکیراو پێکی

PM:02:17:15/10/2017
كورد میدیا:
یاریزانی بەرشەلۆنە "پێکی جیراد" لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە ڕەتی ئەکاتەوە لە شاکیرا جیابێتەوە.


ماوەی چەند ڕۆژێكە هەواڵی جیابوونەوەی جێرارد پیكێ‌ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە و شەكیرا خانمە گۆرانیبێژی كۆڵەمبی بڵاوبووەتەوە. بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سایت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە پیكێ‌ و شەكیرا لەیەكتری جیابوونەتەوە بەیەكجاری.

جێرارد پیكێ‌ بە ڤیدیۆیەك وەڵامی هەموو ئەو هەواڵانە دەداتەوە. لە ڤیدیۆكەدا كە پیكێ‌ بڵاوی كردووەتەوە شەكیرا دەرچووە كە خەریكی ئامادەكارییە بۆ گەشتە هونەرییەكەی كە لە ئەنجامدانی كۆمەڵێك ئاهەنگ پێكهاتووە لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپادا.