ئه‌مریكا له‌رێكخراوی یونسكۆ ده‌كشێته‌وه‌‌

PM:08:37:12/10/2017
كورد میدیا:
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی‌ كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند، كه‌ رێكخراوێكی تایبه‌ته‌ به‌ په‌روه‌رده‌ و زانست و كلتور.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ره‌سمی كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یاند و بڕیاره‌كه‌ش له‌ 31ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

له‌ به‌رامبه‌ریشدا رێكخراوی یونسكۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ وه‌سفكرد.

رێكخراوی یونسكۆ باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ پاریسه‌ و له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1645 دامه‌زراوه‌و 193 وڵاتی جیهان ئه‌ندامن تیایدا و نوسینگه‌ی تایبه‌تیشی له‌ 50 وڵات ھه‌یه‌.