كۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌بێ بڕیاردان كۆتایی هات

PM:07:41:12/10/2017
كورد میدیا:
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەشاری سلێمانی كۆتاییهات و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسییش رایدەگەیەنێت: كۆبوونەوەكە هیچ بڕیارێكی تێدا نەدراو رۆژی شەممەش جارێكی دیكە كۆدەبینەوە.

رەفعەت عەبدوڵڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە میدیای نزیك له‌ حزبه‌كه‌ی‌ راگەیاندووه‌: لەكۆبوونەوەكەدا هیچ بڕیارێك نەدرا، بەڵام رۆژی شەممە جارێكی دیكە مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە.

وتیشی: "بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بكرێت، بەڵام تائێٍستا ئاگادار نەكراونەتەوە".

 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەكەمی 2017، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، یەكەمین كۆبونەوەی لەدوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.