یه‌كێتی: ئاماده‌كاریی ته‌واومان بۆ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كردووه‌

PM:06:35:12/10/2017
كورد میدیا:
له‌تیف شێخ عومه‌ر، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1ی‌ رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایده‌كات، كه‌ خزبه‌كه‌ی‌ هەموو ئامادەكاریەكی‌ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كردوەو لە رۆژی 17ی مانگ دەست بە بانگەشە دەكەین.

به‌رپرسی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاند "لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ كۆمسیۆن ژمارەی دایە  قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم، كە بڕیارە لە رۆژی 1-11-2017 لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئێمە وەك یەكێتیی كە ژمارەی قەوارەكەمان 171 ، هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ دەستیپێكردنی بانگەشە لە رۆژی 17-10 كردوە".

وتیشی: هیوادارین ئەو ماوەیەی بۆ بانگەشە دیارییكراوە، لایەنەكان بە هەستێكی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بانگەشەكەدا بكەن و پێویستە هەموو لایەكمان هەوڵبدەین نەبینە بارگرانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و دووربكەوینە لە توندوتیژی و بانگەشەیەكی ئارام بەڕێبكەین.


زۆرترین خوێنراو‌