سۆران: ژنێك به‌هۆی‌ داربڕینه‌وه‌ كوژرا

PM:06:09:12/10/2017
كورد میدیا:
به‌هۆی داربڕینه‌وه‌ و دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیده‌كان ژنێك به‌ گولـله‌ كوژرا.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران، ڕایگه‌یاند به‌هۆی درووستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی لێتانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیده‌كان شه‌ڕ دروستبووه‌ و له‌ ئاكامی ته‌قه‌كردندا ژنێك به‌گوـلله‌ كوژراوه‌.

وتیشی: ته‌رمی ژنه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی قه‌زای سۆران كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیركراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان كێشه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌سه‌ر داربڕینه‌وه‌ درووست بووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌هۆی سارد و سه‌رمای زۆر له‌و ناوچه‌یه‌ و دابه‌شنه‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هاوڵاتیان ناچاربوون  روو له‌ داربڕینه‌وه‌ بكه‌ن.

زۆرترین خوێنراو‌