پۆلیسی دھۆک: باوک و باوەژنێک کوڕە تەمەن 13 ساڵانەکەیان دەکوژن

PM:03:50:12/10/2017
کورد میدیا:
پۆلیسی دھۆک رایگەیاند، بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوک و باوەژنەکەیەوە، کوڕێکی تەمەن ١٣ساڵان، کوژراوە.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ پینجشەممە لەلایەن نەخۆشخانەی شێخان-ەوە ئاگادارکراینەوە، لەبوونی تەرمی کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵ.

وتیشی، بەهۆی گومانی پۆلیسەوە لە روداوەکە لێکۆڵینەوە لەگەڵ باوکی منداڵەکەدا کرا و ریاگەیاند کەوا کوڕەکەی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە".

وتەبێژی پۆلیسی دھۆک ئاشکراشیکرد:" دوای ئەوەی سەردانی ماڵەکەیان کرا لەناحیەی باعەدرێ، بۆیان دەرکەوت کە کوڕەکە لەلایەن باوک و باوەژنەکەیەوە ئەشکەنجەدراوەو دواتر گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی دھۆک باسی لەوەشکرد، جگە لەوە خوشێکێکی تەمەن 17 و برایەکی تەمەن 11 ساڵی دیکەشیان بەهەمان شێوە ئەشکەنجەداون، لەئیستاشدا و باری تەندروستی و دەروونیان باش نییە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.


زۆرترین خوێنراو‌