حەیدەر عەبادی: سەرجەم دەروازە سنورییەکان کۆنترۆڵدەکەینەوە

PM:03:16:12/10/2017
کورد میدیا:
سەرۆک وەزیرانی عیراق لەکۆبوونەوەی شەوی رابردویدا لەگەڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان تاوتوێی پلانێکیان کردوە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنورییەکان.

بەگوێرەی نوسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانیی‌ حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، شه‌وی‌ رابردوو کۆبوونەوەیەک لەنێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ و فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كاندا ئه‌نجام دراوەو تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر داڕشتنی‌ پلانێكی‌ تۆكمه‌‌ کراوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ خاڵ‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ.
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، جەختی لەوەش کردوەتەوە، کە پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌پاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ خاكی‌ عێراق له‌داعش‌و پارێزگاریكردن له‌سنوره‌كان، ئەمەش له‌پێناو رێگرتن له‌دزه‌كردن‌و هاتوچۆی‌ تیرۆریستان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی خاڵ‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ هێزێكی‌ زۆریان له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ نێوان‌و عێراق‌و سوریا بڵاوەپێکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند:" سوپاکەمان لە دژی گەلەکەمان بەکارناهێنین و شەڕ لە دژی هاونیشتمانیانی کورد ناکەین".

وتیشی:" ئەرکی سەر شانمانە پارێزگاری لە یەکپارچەیی وڵات بکەین و دەستوور بچەسپێنین و هاونیشتمانیان و سامانی نیشتمانی بپارێزین".

سەرۆکوەزیرانی عیراق راشیگەیاند:"بەجدی كار دەیكەن بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و پێویستە كەمپی ئاوارەكان دابخرێن و بەزوویش هەموو هاووڵاتیانی ئاوارە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان، هەروەها  پارێزگاریش لەو سەركەوتنانە بكرێت كە لەپارێزگای ئەنبار بەدەستهاتوون.