ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی تەمەن دووساڵ دەكوژێت

PM:03:14:12/10/2017
كورد میدیا:
وتەبێژی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەجۆری دووتەنی منداڵێكی دووساڵان دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت"نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لەجۆری دووتەنی لەقەزای كفری، منداڵێكی دووساڵان بەناوی (ئەسما ئەمیر سیروان) دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی كفری گیانی لەدەستدا".

وتەبێژی پۆلیسی گەركیان ئاماژە بەوەش دەكات، بەمەبەستی پشكنین تەرمی منداڵەكە گەیەنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلارو دەڵێت"شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندكراوە".