لەڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:03:14:12/10/2017
كورد میدیا:
پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە دووکەس کە هەردووکیان ئافرەتن گیان لەدەست دەدات.

علی جەمال قدووری  ڕائیدی مافپەروەر  لە ڕێگەی ڕاگەیانراوێکەوە کە کۆپیەکی دەست (کوردمیدیا) کەوتوەە ڕایگەیاند"  بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دووئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ناڤارا + سیترک لەسەرڕێگای ناحییەی قەرەتەپە + کفری ڕویدا لەئەنجامدا دوو سەرنشین کەهەردووکیان ئافرەتن گیانیان لەدەست دا".

ئاماژەبەوەشکراوە، سەرنشینی سیتریکەکەبوون بەناوەکانی (حەمدە مەهدی کەریم )لەدایکبووی 1967 و (ئیسرا عبدللە حسین) لەدایکبووی 1968 گیانیان لەدەستدا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، شۆفێرو سەرنشینێک بەسەختی برینداربوون پاش گەیاندنیان بەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلارو چارەسەری پێویستیان بۆ کراوەو بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.