بەم ڕێگایانە خۆت ڕزگار بکە لە قەلەقی

PM:01:56:12/10/2017
كورد میدیا:
قه‌له‌قی حاڵه‌تێكی ده‌روونیه‌ و زۆرێك به‌ خه‌ڵكی به‌هۆی توش بوونیان به‌ كێشه‌یه‌ك یان ئازارێكی ده‌روونی توشیان ده‌بێت ، بۆیه‌ مه‌ترسی زۆری بۆ كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت و توشی نه‌خۆشی و ده‌رده‌سه‌ری زۆری ده‌كات .

بۆ ڕزگاربوونیش له‌م قه‌له‌قیه‌ ده‌بێ په‌نا بۆ دكتۆری تایبه‌ت ببات و ده‌رمانی پێویستی بۆ وه‌ربگرێت ، به‌ڵام چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ به‌ بێ ده‌رمان به‌ سرووشتی ده‌بنه‌ هۆی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی قه‌له‌قی ده‌روونی بونه‌ته‌وه‌:

1-باوه‌ش پێدا گرتن: یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگایانه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌له‌قی چونكه‌ كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئارامی ته‌واو ده‌كات به‌هۆی ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كانی وه‌كو ئه‌ندرۆفین و سیڕۆتۆنین له‌م كاتانه‌دا.

2- مۆبایل: مۆبایل و ئامێره‌ ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان هۆكاری خه‌مۆكی و قه‌له‌قین ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه نوێكان كه‌ پسپۆڕان له‌ زانكۆی ئیلینوێی ئه‌مریكی ئه‌نجامیان داوه‌ . بۆیه‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌م ئامێرانه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌سته‌كانیشت دادێت.

3-خه‌وتن: خه‌وتنی چه‌ند كاتژمێرێكی پێویست له‌ شه‌ودا دوپات كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیه‌كی ته‌واو ده‌دات بۆ ڕزگار بوون له‌ قه‌له‌قی و خه‌مۆكی.

4- جۆری خواردن: ڕۆڵێكی گرنگی هه‌یه‌ ، وه‌ به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گۆڤاری ( فارماكۆڵۆجی) به‌ریتانی بڵاوی كردۆته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردنه‌ چه‌وریه‌كان و شه‌كری یارمه‌تی كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌له‌قی و خه‌مۆكیش ده‌دات.

5- یۆگا: ده‌بێته‌ هۆی حه‌سانه‌وه‌ ، وه‌ قه‌له‌قی و خه‌مۆكیش ناهێڵێ.

6- هه‌ناسه‌دان: هه‌ناسه‌دانی قووڵ و به‌ هێواشی مێشك هێور ده‌كاته‌و و په‌ستانی زۆری كه‌سه‌كه‌ ناهێڵێ.

7- فیلمه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان: چه‌ندی ئه‌م جۆره‌ فیلمانه‌ ڕه‌نگی زۆر و جیاوازی تێدا بێت زیاتر كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئارامی و هێمنی ده‌كات ، وه‌ قه‌له‌قی و په‌ستانی ده‌روونیشی نامێنێت .