وێنە: بزانە هەواڵ عوسمان چۆن پیرۆزبایی لە هاوسەرەکەی دەکات

PM:01:34:12/10/2017
كورد میدیا:
خانمە ئەکتەری شاری سلێمانی "هەواڵ عوسمان" نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوەو پیرۆزبای ڕۆژی لەدایک بونی دەکات.

خانمە ئەکتەری شاری سلێمانی "هەواڵ عوسمان" نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" ئەزیزی دڵم پشت و پەنای من (21) ساڵە هەموو بەیانی و هەموو شەوێک سوپاسی خودا ئەکەم کە تۆی بە من بەخشیوە، ئێستاش ئەمەوێ پێت بڵێم زۆرم خۆشئەوێت و خودا تۆم لێنەسێنێ  و هەردەم لەش ساخ و تەندروست باش بیت و ڕۆژی بونت پیرۆز".

ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە.