چیرۆکی ئەو کچەی پاش 10 ڕۆژ بێ هۆش بوون کەوتە قسەکردن

PM:03:41:10/10/2017
كورد میدیا:
خانمێکی تورکیا بە ناوی "خەدیجە تاتلییەر" بەڕووداوێک لە ئۆتۆمبیل دەکەوێتەوە خواروەو سەری بەر زەوی دەکەوێت و لە هۆش خۆی دەچێت و پاش 10ڕۆژ بە ئاگا دێتەوە.

خەدیجە تاتلییەر، پاش بە ئاگا هاتنەوەی کاتێک قسەی دەکرد کەس لێی تێنەدەگەیشت و دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە بە زمانی ڕووسی قسە دەکات.


بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بە زمانی ڕووسی قسەی نەدەکرد تەنها دەنگە ژێیەکانی گۆڕانکاریان بەسەردا هاتبوو، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە مێشکی ئازری پێگەشتبوو.