خانمان دەتوانن بەم گیراوەیە پێستیان لە چرچ بوون بپارێزن

PM:12:49:30/09/2017
كورد میدیا:
لەگەڵ ڕۆچوونی تەمەن دا پێستیش چرچ دەبێت، بەڵام لە هەندێک کاتدا دەتوانین ڕێگری بکەن لە چرچ بوون یاخود تا تەمەنێکی زۆریش پێستت بە سافی بێنێتەوە.


ڤیتامین (c) یەكێكە لە ڤیتامینە پێویستەكان بۆ تەندروستی ، میوە و خۆراكە ترشەكان دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە ، دەتوانیت ئەم ماسكە ساددە و ئاسانە بۆ سپیكردنەوەی ڕوخسارت بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی پێستت لە چرچ بوون پارێزراوبێت .


ئەوەی پێویستت دەبێت بۆ دروستكردنی ئەم ماسكە :


- یەك دەنك حەبی ڤیتامین سی

- یەك كەوچكی قاوە مەلهەمی گلیسرین یان دەتوانیت كەوچكێكی قاوە هەنگوین بەكاربهێنیت

- یەك كوپ ئاوی دڵۆپێنراو


هەنگاوەكانی ئامادەكردن :

سەرەتا پێویستە قتویەكی شوشەی ڕەنگ تۆخ بەكاربهێنیت بۆ گرتنەوە و ئامادەكردنی ئەم ماسكە بۆ ئەوەی پێكهاتەی ماسكەكە نەئۆكسێت ، ئێستا دەتوانیت دەنكە حەبەكە وورد بكەیت و لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكەدا تێكەڵاویان بكەیت و بیدەیت لە پێستی ڕوخسارت و ئەمە ماوەی سێ خولەك بە پێستتەوە بیهێڵیتەوە هەتا بە تەواوەتی وشك دەبێتەوە ،تەنها سێ خولەك بەسە بۆ وشك بوونەوەی ئەم پێكهاتەیە بە ڕوخسارەوە دواتر پێستت بە ئاو خاوێن بكەرەوە و بە خاولیەكی خاوێن پێستت وشك بكەرەوە .