چۆنێتی دروستکردنی شەکری کوڵاو

PM:12:43:27/09/2017
كورد میدیا:
ئامادەکردنی شەکری کوڵاو کارێکی ئاسانەو زۆر کەس ئارەزووی خواردنی دەکات لەگەڵ چا.

پێویستیەكان بۆ دروستكردنی :

1- چوار پەرداخ شەکر 
2- دوو پەرداخ ئاو 

ئەم دوو پێكهاتەیە تێكەڵاو دەكەین و دەیخەیتە سەر ئاگر تا دەکوڵێت كە زانیت خەست بۆتەوە هەڵی بڕژەرە سەر سینیەک با سارد بێتەوەو ڕەق بێت نابێت زۆر بکوڵێت.

ئەگەر بتەوێت ڕەنگی کەرەمێلی بێت دوو کەوچک شەکر لەتاوەکەدا خاوکەرەوە ڕەنگی ئاڵتونی بوو شەکرو ئاوەکەی تێبکە بەهێواشی تا خاوبێتەوە ئەگەر بتەوێت کوێزی تێدابێت ئەوا کە کوڵا گوێزەکەت لەسەر سینیەکە دانابێت بیکە بەسەریدا ،دەتوانی دارچینی بخەتە سەر سینیەکە یان هەر بەسپی بیکەت.