ڤیدیۆ... پیاوێک بۆ ئەم کارە خۆی دەکات بە ژن

PM:03:26:21/09/2017
کورد میدیا:
گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە، تیایدا پیاوێک بە عەبایەکی ژنانەوە لە یەکێک لە شەقامەکان دانیشتوەو سواڵدەکات.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، پیاوەکە ویستویەتی لەرێی جلوبەرگی ژنانەوە فێلک لە خەڵکی بکات تاوەکو بەزاییان پیایدابێتەوە پارەی پێبدەن، بەڵام هەرزوو فێلەکەی لەلایەن چەند گەنجێکەوە ئاشکرادەبێت و جلەكانی لەبەردادەنێن.

جێی ئاماژە بۆ کردنە گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کات و شوێنەکەی بدرێت.