خانمان دەبێت ئەم فێڵانە بزانێت بۆ ئاسانکردنی کاری ڕۆژانەی

PM:02:29:20/09/2017
كورد میدیا:
خانمان زۆر کات دەڵێن سەرقاڵین کات بەشی ئەوە ناکات کارەکانی ڕۆژانەمان بە تەواوەی ئەنجام بدەین.

بەڵام خانم دەزانیت چەند فێڵێكی ئاسان ژیانت ئاسانتر دەكات و كاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە .

1- هەڵبژاردنی كرێمی ئەساس بۆ پێست: ڕەنگە ئەمە كێشەی بەشێك لە خانمان بێت و نەزانن چ جۆرێك گونجاو و باشە بۆ پێستیان بەڵام باشتر وایە كرێمەكە بدەیت لە پێستی ملت نەك ڕوخسارت ، ئێستا ئەگەر ڕەنگەكان وەك یەكە ئەوە بزانە ڕەنگێكی گونجاوت دیاری كردووە.

2- سوراو بە جلوبەرگەكەتەوەیە؟  ئاساییە بەڵام سپرای قژ بدە لەو شوێنەی بلوزەكە كە سوراوی پێوەیە بۆ ماوەی 10 خولەك پێوەی بهێڵەرەوە و دواتر جلەكە بشۆ .

3- كاتێك مۆبایلەكەت دەخەیتە ژێر شەحن ئەوە مۆبایلەكەت بخەرە دۆخی گەشتكردن بە تەیارە ئەمە وادەكات زووتر مۆبایلەكەت شەحن ببێتەوە .

4- چیتر جلەكان ئوتو مەكە فێڵێكی ئاسان یارمەتیت دەدات لە ئوتوكردن ڕزگارت بێت دوای شۆردنی جلەكان جارێكی دیكە بیخەرەوە ناو وشككەرەوەی جل شۆرەكە و 3 پارچە سەهۆڵی تێبكە و ماوەی 15 خولەك لەناو جل شۆرەكە بیهێڵەرەوە .

5- كلیلەكانت یەك شێوەن بەڵام هی چەند دەرگایەكی جیاوازن؟ ڕەنگە ئەمە كاتی زۆرت لێ ببات هەتا ئەو كلیلە بدۆزیتەوە كە مەبەستتە ،  كێشەت نەبێت لەڕێی بەكارهێنانی بۆیەی نینۆكەوە كلیلەكان ڕەنگاو ڕەنگ بكە هەتا ئاسان بیان ناسیتەوە .

6- ئەگەر دەتەوێت بە زووترین كات خواردنەوەیەك سارد بكەیتەوە ئەوە تەنها قاپێك سەهۆڵ كەوچكێك خوێی تێبكە و قتوی خواردنەوەكەی تێبكە ، بە دوو خولەك پلەی گەرمای قتوەكە 10 پلە كەمتر دەبێتەوە .

7- دەتەوێت ئەو خواردنەی گەرمی دەكەیتەوە هەمووی بە یەكسانی گەرم ببێتەوە ؟ ئاسانە تەنها خواردنەكە بخەرە لاتەنیشتی قاپەكە و بیخەرە ناو مایكرۆ وەیڤەوە ، ئێستا خواردنەكەت بە تەواوەتی گەرم بۆتەوە .