ڕێبوار گەڵاڵی کلیپ بۆ یەکێک لە گۆرانیەکانی دەکات

PM:01:18:20/09/2017
كورد میدیا:
هونەرمەندی کورد "ڕێبوار گەڵاڵی" نوێترین کلیپی بە ناوی (لە دوای چی) بڵاوکردەوە.


ڕێبوار گەڵاڵی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە، کە ئەم بەرهەمە لە تێكست و ئاوازی خۆیەتی، كاری دابەشكردنی میوزیكی لەلایەن ڕێناس كورداسەوە بۆ ئەنجامداوە و تاریق خانەقینی كاری میكس و ماسترینگی بۆ كردووە.

شایەنی باسە، هەموو دیمەنەکانی کلیپەکە لە تورکیا بووە.