چۆنێتی ئامادەکردنی سەروپێ

PM:01:45:19/09/2017
كورد میدیا:
سەروپێ یەکێ لەو خواردنانەی ئاماددەکردنی کاتێکی زۆری دەوێت و لە کەش و هەوای سارددا زیاتر دەخورێت.

که‌ره‌سته‌کانی بریتیه‌ له‌:

که‌له‌یه‌کی حه‌یوان، وورگ، یه‌ک کوپ برنج ،یه‌ک چاره‌ک گۆشتی قیمه‌، ڕۆن، یه‌ک چاره‌ک بایامی پاککراو، خوێ، بەهارات)

چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی:

1- سه‌ره‌تا که‌له‌ی حه‌یوانه‌که‌ جوان ده‌شۆرێته‌وه‌.

2- ئه‌گه‌ر شاخی هه‌بوو ده‌شکێنرێ، پاشان ده‌خرێته‌ ناو ئاوی کوڵاوه‌وه‌ و سێ چوار خولەک تیایدا ده‌مێنێته‌وه‌ و پاشان ده‌رده‌هێنرێت.

3- ڕاسته‌وخۆ توکه‌که‌ی لێ ده‌کرێته‌وه‌ و پاشان به‌سه‌ر ئاگرێکدا ده‌برێت ڕاسته‌وخۆ، وه‌ک و ئاگری په‌ره‌مێز بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئەو مووه‌ی که‌ پێوه‌ی ماوه‌ و به‌ ئاوه‌ کوڵاوه‌که‌ لێنابیته‌وه‌ هه‌ڵی بکوڕوزێنین.

4- پاشان جوان جوان ده‌شۆرێته‌وه‌ و ئه‌و شوێنه‌شی که‌ پێسته‌که‌ی به‌ هۆی هه‌ڵکڕوزانه‌که‌وه‌ سوتاوه‌ ده‌توانین لایبه‌ین.

5- چاو و لوتی باش پاک ده‌کرێت و به‌ کێشانی به‌زه‌ویدا که‌ پارچه‌ ته‌خته‌یه‌ک یان سفره‌یه‌کی بۆ ڕاده‌خرێت پیسییه‌کانی ناو لووتی ده‌رده‌هێنرێت.

6- خوێ و پێوه‌ده‌کرێت و داده‌نرێ.

7- به‌ ئاوی گه‌رم چوار په‌لی حه‌یوانه‌که‌ جوان ده‌شۆرێته‌وه‌ ، وه‌ ده‌خرێته‌ ناو ئاوی کوڵاوه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ یان چوار ده‌قیقه‌ ، پاشان ده‌رده‌هێنرێت و موه‌کانی لێده‌کرێته‌وه‌ ، پاشان بۆشایی له‌پی به‌ چه‌قۆیه‌ک جوان لێده‌کرێته‌وه‌.

8- ئه‌گه‌ر مووی پێوه‌مابوو ئه‌وا به‌شێوه‌ی هه‌مان پێشوو به‌سه‌ر ئاگرێکدا ده‌برێت ڕاسته‌وخۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵی بکوڕوزێنین.

9- شوێنی سوتاوی و بریندارییه‌که‌ی به‌چه‌قۆ لێده‌کرێته‌وه‌.

10- ئه‌میش خوی ده‌کرێت و داده‌نرێ.

11- ناو سکه‌که‌ی جوان پاک ده‌کرێت و به‌ ئاوی سارد ده‌شۆرێت و پاشان ده‌خرێته‌ ئاوی گه‌رمه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی سی چوار ده‌قیقه‌ و ده‌رده‌هێنرێته‌وه‌ ، دوایی به‌ خوێ سوێری ده‌که‌ین.

چۆنیه‌تی دروست کردنی:

1- برنجه‌که‌ جوان پاک ده‌کرێت و ده‌شۆرێته‌وه‌ و پاشان ڕۆن و قیمه‌که‌ی تێده‌کریت ، وه‌ به‌هارات و خوێ و بایامه‌که‌شی به‌سه‌ردا ده‌کرێت.

2- وورگه‌که‌ ده‌شۆرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوێرییه‌که‌ی نه‌مێنێت و پاشان که‌رت که‌رت ده‌کرێ و له‌شێوه‌ی چوارگۆشه‌ و لاکێشه‌دا،  دواتر ده‌دورێته‌وه‌ له‌شیوه‌ی توره‌که‌دا بۆ

ئه‌وه‌ی برنج و بادام پێویستیه‌کانی تێ بکرێت واته‌ ده‌کرێت به‌ گیپه‌، دواتر سه‌ره‌که‌ی ده‌دورێته‌وه‌.

3- مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌ که‌ که‌مێکی بمێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو پڕببێت ئاوی تێده‌کرێت وه‌ پاشان ده‌خرێته‌ سه‌ر ئاگر هه‌تاوه‌ک و گه‌رم ده‌بێت و وه‌ هه‌موو که‌رتکراوه‌ی حه‌یوانه‌که‌ی تێده‌کریت.

4- ئه‌گه‌ر مه‌نجه‌ڵه‌که‌(ئاوه‌که‌ی که‌فی کرد ئه‌وا که‌فه‌که‌ی لاده‌به‌ین).

5- له‌ پاش بیست بۆ بیست و پێنج ده‌قیقه‌ سه‌ر و پێ و چوار قاچه‌که‌ی لێده‌رده‌هێنین.

6- به‌ڵام ده‌بێ گیپه‌کان له‌ناو مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا بمێنێته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاگره‌که‌ تاماوه‌ی نزیکه‌ی سێ چوار سه‌عاتێک ، به‌ڵام ده‌بێ ئاوی تیا بمێنێت.

7- ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ که‌می کرد نه‌کوڵا بوو ئه‌وا پێویسته‌ ئاوی تری تێبکه‌ین.

لە کۆتایدا کە زانیتکوڵاوە دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.