سیڤان عەباس نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

PM:02:49:18/09/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی "سیڤان عەباس" نوێترین گۆرانی خۆی بڵاو کردەوە بە ناوی (بەڵێن بێت ئیتر ناوت نەهێنم) ، ئەم گۆرانیە پێشتر لە لایەن هونەرمەند سابیر کوردستانیەوە وتراوە.

ئەم کلیپە، ناوەندی خاك كارەكانی ئەم بەرهەمەیان لە ئەستۆگرتووە، كاری دەرهێنانی لەلایەن خدر محەمەدەوە و كامێرا لەلایەن سەركەوت محەمەدەوە بۆكراوە، تەواوی بەرهەمەكەش لەناو شاری سلێمانیدا وێنە گیراوە.


سیڤان عەباس لە ساڵی 1987 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، ساڵی 2012 لە پەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیكی تەواوكردووە، بەشداری لە چەندین كۆنسێرت و فێستیڤاڵدا كردووە و خاوەنی یەك ئەلبومە و تائێستا هەشت بەرهەمی بڵاوكردۆتەوە، كاری كلیپی بۆ شەش بەرهەمیان كردووە.

کلیک بکە بۆ بینی کلیپەکە: