مەحمود نەجمەدین چیرۆكەكانی پاسەكەی گورون دەگێڕێتەوە

PM:04:33:11/09/2017
كورد میدیا:
چیرۆكەكانی مەحمود نەجمەدین لەدووتوێی كتێبێكدا.

كۆمەڵە چیرۆكی پاسەكەی گورون، بەرهەمێكی نوێی چیرۆكنووس مەحمود نەجمەدینە، لەدوای كۆمەڵە چیرۆكی هاوشێوەكانی سەلیم جەودەتەوە ئەمە دووەم كۆمەڵە چیرۆكی نووسەرە، كە لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی رۆشنبیریی و هونەری دیالۆگە، لەدووتوێی 236لاپەڕەدا چاپ بووە، ناوەڕۆكی كتێبەكە بریتییە لە چیرۆكەكانی"دیجلە بۆنی مەنسوری لێ‌ دێ‌، پاسەكەی گورون، كافێ‌ مارینا، خاتوو سیلۆنا، سوهەیب ئەڵماس لەبەرشەلۆنەیە پینەدۆزەكەی قارس، لەدێرسیم مردم لەبانە شێت بووم، سیخوڕە عاشقەكە، رۆحی موسەك جەمیل لەجەستەی مندایە، و چەند چیرۆكێكی تر.

ئەم چیرۆكانە لە ساڵانی رابردوودا لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاو بووەتەوە، و ئێستاش لەدووتوێی كتێبێكدا بڵاوبووەتەوە.


زۆرترین خوێنراو‌