بە بێ ماکیاژ ببە بە خاوەنی ڕوخسارێکی جوان

PM:02:43:11/09/2017
كورد میدیا:
زۆر کەس وابیر دەکەنەوە کە ماکیاژ تەنها هۆکاری جوانیە بەڵام ئەوە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیەو بەڵکو بە بەرنامەیەکی خۆراکی تەندروست و شێوەی ژیان دەتوانن ببنە خاوەن جوانییەکی بێ ھاوتا.

بەم ڕێگایەنە دەتوانیت ببیت بە خاوەن ڕوخسارێکی بێ وێنە:

* یەکێک لەو شتانەی کە جوانی دەدات بە خانمان برۆیەکانە کە ڕۆژانە پێویستی بە گرنگییەکی زۆر ھەیە بێ ئەوەی ماکیاژ بکەن دەتوانن بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەون.

* بێگوومان پێست ھەمیشە پێویستی بە گرنگی و چاودێریە بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین و زستاندا کە کەش و ھەوا زۆر دەگۆڕێت بۆیە وا باشترە ھەمیشە کرێمی دژە تیشکی خۆر بەکاربھێنن بەر لە چوونە دەرەوە لە ماڵ.

* زۆر خواردنەوەی ئاو پێویستە بۆ بەدەستھێنانی پێستێکی تەندروست و شێدار و پاراستنی ھاوسەنگی ڕێژەی ئاو و خوێ لە لەشی مرۆڤدا.

* خەوی باش ھەمیشە کاریگەرییەکی ئەرێیی ھەیە لەسەر پێست و بەدەستھێنانی جوانی بۆیە پێویستە ھەمیشە ئاگەداری نووستن و کاتەکانی نووستن بن لەبەر ئەوەی خەوزڕان یاخود کەم خەوی دەبێتە ھۆی ئەوەی شێوەتان ماندوو دیاربێت ھەروەھا دەبێتە ھۆی سووربوونەوە و ئەستووربوونی چاو.

* ھەمیشە ڕوخسارتان بە ئاوی سارد بشۆن لەبەر ئەوەی ئاوی سارد دەبێتە ھۆی زیاتر گەشانەوەی پێست و ماندووبوونی پێوە دیارنابێت.