چۆنێتی دروستکردنی کوبەی برنج

PM:12:32:11/09/2017
كورد میدیا:
خواردنی کوبە تام و جێژێکی تایبەتی هەیەو بەزۆر سێواز دروست دەکرێت، لێرەدا چۆنێتی دروستکردنی کوبەی برنج دەخیەنە ڕوو.


کەرەستەکانی:

۱ ــ چوار پەرداخ برنــج
۲ ــ خوێ بە پێی پێویست
۳ ــ زەردەچەوە
٤ ــ باده م و کشمیش
٥ ــ قیمە
٦ ــ ئاو


چۆنیەتی دروست کردن:


*چوارپەرداخ برنج لێدەنرێت بەبێ ڕۆن واتە ئاو و خوێکە دەخرێتە سەر ئاگر و برنجەکەی تێ دەکرێت (چوار پەرداخ برنج بۆ شەش پەرداخ ئاو).


*دەبێت برنجێکی بڵ دەربچێت، لە کاتی لێناندا زەردەچەوە دەکرێتە برنجەکەوە بۆ ئەوەی ڕەنگی زەرد بێت، پاشان برنجەکە کەمێک دەشێلرێت، بەڵام نابێت زۆرنا چونکە دوایی یەک ناگرێت، پاشان قیـمەکەی بۆ ئامادە دەکرێت ( قیمە و کشمیش و بادامەکە سوردەکرێتەوە).


*دواتر برنجەکە بەش بەش دەکەیت لەناو لەپی دەستت هەر بەشەو کەمێک قووڵی دەکەیت و قیــمەکەی تێ دەکەیت بەمەش کوبەکە ئامادە دەبێت.


*کوبەکە دەکرێتە ناو زەردێنەی هێلکە تا تەڕدەبێت، پاشان دەکرێتە ڕۆنەوە تا سوور دەبێتەوە و دواتر پێش کەش دەکرێت.


زۆرترین خوێنراو‌