چۆنێتی ماکیاژ کردن بۆ خانمانی پێست چەور

PM:02:46:05/09/2017
كورد میدیا:
ئەو خانمانەی پێستیان چەورە هەمیشە کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە کاتی ماکیاژکردندا لێرەدا چەن ڕێنمایەک بڵاودەکەینەوە تاکو خانمان سودی لێببنین.

1-پێش هەموو شتێک گرنگە بەپێی جۆری پێستەکەت، کاتێک ماکیاژدەکەیت پێست ئامادەبکەیت.

2-هەوڵبدە ئەو کرێمی ئەساسەی هەڵیدەبژێریت لە ئاو دروست کرابێت نەک زەیت، ئەگەر دەتەوێت بزانیت چۆن جیای بکەیتەوە گرنگە پرس بەکەسانی شارەزا بکەیت یان ئەو کەسەی ماکیاژ پێ دەفرۆشێت.

3- شێداری پێست بپارێزە، چونکە شێداری یارمەتی یەکسان ڕاگرتنی زەیتی سروشتی پێست دەدات و دەموچاوت بریقەدار دەکات و ماکیاژەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر دەهێڵێتەوە.

4-زۆر گرنگە پرایمەری خاڵی لە زەیت بەکاربهێنیت.

5-باشترین کرێمی ئەساس بۆ پێستی چەور، ئەو جۆرەیە کە بۆ ماوەیەکی زۆر بە ڕووخسارەوە دەمێنێتەوە تایبەتە بە پێستی چەور و بریقەی تێدانییە.

6-ئاگاداربە لەبەکارهێنانی پاودەر، چونکە کونیلەکان دادەخات و زیانی پێ دەگەیەنێت، دووبارە دەبێتە هۆی زیادبوونی زەیتی پێستت، یان هەوڵبدە تایبەت بێت بە پێستی چەور.

7-بەکارهێنانی کلێنسی پاکەرەوەی دەموچاو تایبەت گرنگە، پێش بەکارهێنانی ماکیاژ بۆ ئەوەی پێست خاوێن بکاتەوە لە زەیتی زیادە، یان بەکارهێنانی تۆونەر.

8-بەکارهێنانی سپرای جێگیرکردنی ماکیاژ زۆر گرنگە.