وێنە: ژن و مێردە ڕۆمانسیەکەی حەج ببینە

PM:01:10:05/09/2017
كورد میدیا:
وێنەی ژن ومێردێک لە وڵاتی سعودیە دەبێتە جێی سەرسوڕمانی هاوڵاتیانی بەهۆی ئەوەی ژنەکە لەبەردەم هەتاو وەستاوە بۆ ئەوەی ببێتە سێبەر بۆ مێردەکەی کە خەریکی نوێژکردنە.

پاش بڵاوکردنەوەی وێنەکە لە لایەن فۆتۆگرافەرێکەوە بە ناوی "رائید اللحیانی"، خێرا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوبویەوە و بە رۆمانسی ناویان دەبرد هەروەها بە نمونەی وەفا باسیان دەکرد و دەیانوت کە پێویستە ژن و مێرد بەو شێوەیە بن.

اللحیانی لەسەر وێنەکە نوسیویەتی '' مێردەکەی بە مانگ ژنەکە بانگ دەکات.... بەڵام خۆر خۆشەویستییان دەداتێ''.

شایەنی باسە، فەهد ئەو پیاوەی کە لە وێنەکەدا دەرکەوتوەو سەرقاڵی نوێژکردنە ووتی" خوا دڵخۆشت بکات.... وێنەکە من و خێزانەکەمین، ئەوە تۆیت؟ ''.


زۆرترین خوێنراو‌