نەڤید زەردی و هەردی سەلامی گۆرانی "ئیشقت" یان بڵاوکردەوە

PM:01:27:03/09/2017
كورد میدیا:
هەردوو گۆرانیبێژی کورد "نەڤید زەردی" و "هەردی سەلامی" نوێترین گۆرانی بە ناوی (ئیشق) بڵاوکردەوە.

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گۆرانیەکەیان پێشکەش بە هەوادارانیان کردوو، هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕەخنەیان لێگرتن و وتیان گۆرانیەکە دزراوە، بەڵام لە لەلایەن هەوادارانیانەوە پشوازیەکی زۆرلە گۆرانیەکە کراو دەست خۆشیان لە هەردوو هونەرمەند کرد.

ئەم بەرهەمە لە تێکستی نەڤید و هەردی سەلامیە، کاری موزیکیش لە لایەن نەڤید خۆیەوە ئەنجام دراوە، و کاری ڕێکخستنیش لە لایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە.