هەرێم سەڵاح نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

PM:12:36:03/09/2017
كورد میدیا:
ھونەرمەندی ناسراو "ھەرێم سەڵاح" نوێترین کلیپی بە بۆنەی جژنی قوربانەوە بەناوی "ساڵانێک" بڵاوکردەوە.

ھەرێم سەڵاح ئەم کلیپەی وەک دیاریەک بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پێشکەش بە هەوادارانی کرد، ئەویش گۆرانیەکی نوێیە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ، ناوبراو خۆی ئاوازی بۆ داناوەو کاری  میوزیکیش سەرکان تانیک بۆی ئەنجامداوە.

هەرێم سەڵاح، هونەرمەندی میوزیكژەن و گۆرانیبێژ، خەڵكی شاری هەولێرە و برای هەریەك لە هونەرمەندان (هەردی سەڵاح)ـی گۆرانیبێژ و (هەڵبەست سەڵاح)ـی میوزیكژەنە.