نەڤید زەردی گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:03:20:29/08/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی کورد "نەڤید زەردی" نوێترین گۆرانی بە ناوی (ئیشق) بڵاودەکاتەوە.

نەڤید لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام پارچەیەک لە گۆرانیەکەی بڵاوکردۆتەوەوو لەسەری نوسیوە" دوای سێ ڕۆژ لە ماندوبوون لە ستۆدیۆ، گۆرانی ئیشق تەواو بوو بۆ جەژن بڵاودەبێتەوە".

ئەم بەرهەمە لە تێکستی نەڤی و هەردی سەلامیە، کاری موزیکیش لە لایەن نەڤید خۆیەوە ئەنجام دراوە، و کاری ڕێکخستنیش لە لایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە.