چیا مەدەنی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

PM:01:16:28/08/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژ "چیا مەدەنی" نوێترین کلیپی بە ناوی (هیوا) بڵاوکردەوە.

چیا لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوبەوە کلیپەکەی بڵاوکردەوە، کە بیرۆکەکەی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا بۆ دروستبوو.

هونەرمەند چیا مەدەنی كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبومەکەی بڵاودەكاتەوە كە لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیردا بیرۆكەی گۆرانییەكەی بۆ دروست بووە، ئەم بەرهەمەی ناوبراو لە تێکستی هێرش هاشم و ئاواز و دابەشكردنی میوزیكیش هی گۆرانیبێژ خۆیەتی.

چیا مەدەنی، لەدایكبووی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و 27 ساڵە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.