ئه‌نجامی‌ تیروپشكی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا ببینه‌

PM:08:53:24/08/2017
كورد میدیا:
ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا راکێشراو سەرجەم یانە سەرکەوتووەکانی ئەوروپا بەسەر ٨ گرووپدا دابەشبوون.

به‌پێی تیروپشكه‌كه‌، یانەی بەرشلۆنەو یۆڤانتۆس لە کۆمەڵەی چوارەم رووبەڕووی یەکدەبنەوەو یاریی ئاگرین دەکەن، لەدوو یاریەکەی تریشدا رووبەڕووی یانەکانی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی و سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتوگالی دەبنەوە.

هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدیشە لە کۆمەڵەی هەشتەم رووبەڕووی یانەکانی بورسیا دۆرتمۆند و تۆتنهامی ئینگلیزی و ئاپۆیل نیقۆسیا دەبێتەوە.