کوردە نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

AM:11:01:20/08/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی کورد "کوردە عومەر" نوێترین کلیپی بە ناوی (چۆن دلم دێت) بڵاوکردەوە.

کوردە عومەر پاش چەند ساڵێک لە دابڕان نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوەو ئەم بەرهەمە لە تێكست و ئاوازی زیاد ئەسعەدە و كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ئاوارە مودەریسییەوە ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكەش لە سوید وێنەگیراوە و سباستیان فۆڕسمان كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

کوردە عومەر، زیاتر لە 20 ساڵە لە دەرەوەی کوردستان دەژی و ، خاوەنی چەندین بەرهەم و کلیپە و کاری دەرهێنانی بۆ چەندین هونەرمەندی دیکە کردووە.