لانە زەنگەنە کلیپی ڕیفراندۆمی بڵاوکردەوە

AM:10:18:17/08/2017
کورد میدیا:
خاتوونە گۆرانیبێژی كورد "لانە زەنگەنە" كە خاوەنی چەند بەرهەمێكی هونەرییە، نوێترین کلیپی بە ناوی "ڕیفراندۆم" بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە تێکستی کاوە شێخە و لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و کاری ڕێکخستنی لە لایەن یەحیا مەوجیەوە بۆ کراوە، هەروەها لە دەرهێنانی یوسف لەشکریە.

لانە زەنگەنە لەدایكبووی شاری هەولێرە و دەرچووی بەشی گەشتوگوزارە و هاوكات بڕوانامەی ماستەری لە بواری بزنسدا هەیە، لە منداڵییەوە لەگەڵ خانەوادەكەی چووەتە هۆڵەندا، ماوەی چوار ساڵە كاری هونەری دەكات و خاوەنی چوار كلیپە.