بۆ خانمان: بەم نیشانانەدا بزانە هاوسەرەکەت خیانەتت لێ ناکات

PM:03:11:08/08/2017
كورد میدیا:
هه‌موو هیواو ئاره‌زووی خانمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشی بوێت و دڵنیا بێ كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆی.

لێرەدا هه‌ندێ نیشانه‌ ئاماژه‌ پێ ده‌كه‌ین كه‌ ئاشكرای ده‌كات پیاو خیانه‌ت له‌ خێزانه‌كه‌ی ناكات:

1- ئه‌نانی و خۆویست نیه‌: عاده‌ته‌ن خیانه‌ت بنچینه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆویستی هاوسه‌ره‌كانه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاو گه‌ڕا به‌ دوای دڵخۆشی بۆ خێزانه‌كه‌ی ئه‌وا له‌م كاته‌دا هیچ شتێك به‌ناوی خیانه‌ته‌وه‌ بوونی نامێنێ .

2-متمانه‌ی هه‌یه‌: ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ته‌نها درۆیه‌كی بچووكیشی له‌گه‌ڵ نه‌كردی و هه‌روه‌ها متمانه‌ی زۆری له‌ناو هاوڕێ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شی هه‌بێ ، ئه‌وا بزانه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت نایه‌وێ خیانه‌تت لێ بكات و وه‌ ناشیه‌وێ لیت دوور بكه‌وێته‌وه‌.

3-هیچ نهێنیه‌كت له‌لا ناشارێته‌وه‌: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌موو نهێنیه‌كی پیاوه‌كه‌ی زانی و وه‌ پیاویش هیچ نهێنیه‌كی گه‌وره‌ وبچووكی له‌ خێزانه‌كه‌ی نه‌شارده‌وه‌ ئه‌وا نیشانه‌ی تۆكه‌یی ژیانی نێوانیانه‌ و بیر له‌ خیانه‌ت ناكه‌نه‌وه‌.

4-هه‌میشه‌ سه‌رقاڵه‌: ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه‌ت هه‌میشه‌ به‌ كار و ئیشی ده‌ره‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ ماڵه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ تۆ پێكه‌وه‌ بوون و سه‌رقاڵ بوو ، ئه‌وا دڵنیا له‌وه‌ی خیانه‌تت لێ ناكات.

 5-هه‌موو كه‌سێك له‌ ژیانی ئه‌و ده‌ناسی: ناوه‌كان و هاوڕێكانی و ته‌نانه‌ت هاوڕێی سه‌ر كاره‌كانیشی ده‌زانی كێن ، ئه‌وا نیشانه‌یه‌كی به‌رچاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ت خیانه‌تت لێ نه‌كات.

6-تۆی له‌ پێشه‌نگی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی داناوه‌: ئافره‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانێ كه‌ له‌ كاتی ئیهماڵ كردنی ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌لی خیانه‌تت زیاتر ده‌بێت ، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌ به‌ دوای خۆشبه‌تی خێزانه‌كه‌یی و هه‌روه‌ها دڵخۆشی ئه‌ودا بوو ، وه‌ بێ ئه‌و نه‌یده‌توانی بۆ هیچ شوێنێ بڕوا ئه‌وا نیشانه‌یه‌كی به‌هێزه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ خیانه‌تت له‌ خێزانه‌كه‌ی ناكات.

 7-په‌یوه‌ندی سۆزداریتان زۆر باشه‌: یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی خیانه‌ت كردن له‌ نێوان هاوسه‌ره‌كان بریتیه‌ له‌ نه‌مانی په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكسی ، به‌ڵام هه‌ر كاتێ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ باش و پته‌و بوو ئه‌وا په‌یوه‌ندی نێوانیشیان به‌ گشتی ته‌ندروسته‌و باشه‌.