ئەو پرسیارانە چین کە نابێت لە ئافرەتی دووگیان بکرێت

PM:12:51:06/08/2017
بەشێوەیەکی گشتی خانمان لە ماوەی دووگیانیدا هەستیارتر دەبن وحه‌ز ناكه‌ن گوێیان له‌ كۆمه‌ڵێك پرسیار بێت و هه‌روه‌ها وه‌ڵامیشی بده‌نه‌وه‌ چونکە خەمباری دەکات.

بۆیه‌ به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی ( هێلپ لاین) پرسیاره‌كان بریتین له‌ :

1-ده‌توانم ده‌ست له‌ سكت بده‌م ؟ …..به‌م جۆره‌ پرسیاره‌ت ده‌ته‌وێ دڵنیا بیته‌وه‌ ئایا به‌راستی ئافره‌ته‌كه‌ دووگیانه‌ یان نا ، بۆیه‌ ئافره‌ت پێی ناخۆشه‌و هه‌ستی بریندار ده‌بێت به‌م قسانه‌.

2-ئایا منداڵی كوڕت ده‌وێ یان كچ ؟ ئه‌م پرسیاره‌ش ته‌قلیدی و دوباره‌یه‌ ، چونكه‌ بوونی منداڵێكی ته‌ندروست له‌ هه‌مووی گرنگتره و وه‌ به‌ ده‌ستی دایكه‌كه‌ش نیه‌ ئایا كوڕ بێ یان كچ ، بۆیه‌ ئه‌م پرسیاره‌ش نه‌كرێت زۆر باشتره‌.

3- هیچ ناوێكت بۆ داناوه‌ ؟ لێره‌ كێشه‌كه‌ له‌ پرسیاره‌كه‌ نیه‌ ، به‌ڵكو له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یه‌تی ، چونكه‌ به‌ ناوهێنانی هه‌ر ناوێك له‌وانه‌یه‌ ته‌علیقێكی لێ بدرێت كه‌ دڵی دایكه‌كه‌ بریندا بكات.

4- ئایا به‌ سرووشتی منداڵه‌كه‌ت ده‌بێ یان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ؟ دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ش تایبه‌ته‌ به‌ خسوسیه‌تی ئافره‌ت و پێویست به‌ پرسیار كردنی ناكات.